بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممه ، سەڕۆک وەزیران"محمد شەیاع سودانی "دووپاتی کردەوه که حکوومەت تیشکی خستۆتە سەڕ مەلەفی بێکاری و دامه زراندنی گەنجان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی" "سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لەچوارچیوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دیوانیە ، لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکوان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەک منداڵی بەتوانا کۆبووەوە.
بەپێ ناوەرۆکی بەیاننامەکە لەکۆبونەوەکەدا "سودانی " ئاماژەی بەوەداوە کە پارێزگاری دیوانیە شایەنی خزمەتگوزاری زۆرە کە پێشکەشی بکرێت.
سودانی جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە حکومەت، لە ژێر ڕۆشنایی گۆرانکارییە وەزارییەکەیدا، سەرنجی لەسەر مەلەفی بێکاری و دامەزراندنی گەنجانە، و لەو پرۆسەیەشدا لەدەست پێشخەریدایە بۆ وەرگرتنی گەنجان، و گۆڕینی ئەو ڕێگا هەڵانەی کە لە قۆناغەکانی پێشوودا هەبوە.
سەبارەت بە گرینگی پێدانی ئەدائی کار و بەرزکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان، سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کە "حکومەت میکانیزمی شەفاف بۆ هەڵسەنگاندنی بەرپرسان لە چەند ڕوویەکەوە دەگرێتەبەر، لەسەر ئاستی بەڕێوەبردن و دەستپاکی و توانای ئەنجامدانی ئەرکەکانی.
لەدرێژەی قسەکانیدا "سودانی" ئاشکرایکرد کە "هەوڵەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و پشتیوانی دەوڵەت پێویستە، هەروەها گرنگی هاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە دیاردە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان زەروورەتی گرینگە، هەروەک داوای "هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکانی کرد لە خزمەتکردنی کۆمەڵگادا.