بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"فوئاد حسێن"وەزیری دەرەوەی عێراق، دووپاتی کردەوە کە حکومەت، بە خێراییەکی جێگیر بەردەوامە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیدا.
"فوئادحوسێن "وتیشی : دیپلۆماسیەتی عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییەکی جیاواز لەگەڵ سەرجەم وڵاتان دروستبکات .
ووتیشی: حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هاوکارییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتان بۆ سنووردارکردنی تیرۆر.
هەروەک حسێن ئاماژەی پێدا " ئەوان جددین بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان کە لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی حکومەتدان.
راشیگەیاند "حکومەت بە خێراییەکی جێگیر لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیدا بەردەوامە.
ئاماژە بەوەشدەکات"کە حکومەت پرەنسیپی هاوسەنگی دەگرێتەبەر و لە سیاسەتی میحوەرەکان دوور دەکەوێتەوە.