بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمرۆ شەممە، جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی هێزە ئەمنییەكان و پێكهاتە سەربازییەكان كردەوە بە بێلایەنی تەواو لەبەرامبەر تەنگژەی سیاسیدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی فەرماندەو بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەكان و دەزگا سەربازییەكانی پارێزگای دیوانییەی كرد، ئەمە بەشێكە لە سەردانی پشكنینەكەی ڕۆژی شەممە بۆ پارێزگاكە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: سوودانی گوێی لە ڕوونكردنەوەیەك گرت لەسەر ئەو پلان و ڕێوشوێنە ئەمنیانەی لە پارێزگاكەدا گیراون، بۆ ئەوەی سەقامگیری ئاسایشی قەزاو ناحیەكانی خۆی بپارێزێت و بەشێوەیەك كە ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان و موڵكی گشتی و تایبەتی بپارێزێت.
سودانی رونیكردەوە: وەك بەشێك لە پاكێجێكی ڕێنماییەكانی گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایەی ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بۆتەوە ڕوونكردەوە كە ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن بۆ جێبەجێكردنی یاسا.
بەپێی بەیاننامەكە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی هێزە ئەمنییەكان و پێكهاتە سەربازییەكان كردەوە بە بێلایەنی تەواو لە بەرامبەر تەنگژەی سیاسی و ئەركی پیرۆزی خۆیان بۆ پاراستنی هەموو عێراقییەكان لە هەموو ئاڕاستەكان.