سودانی: حكومەت پەرۆشە بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی كەڕێگری دەكات لەڕۆڵی تەواوی مامۆستایانی زانكۆ

سیاسی
  • 19-11-2022, 20:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: حكومەت بەپەرۆشە بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی كەڕێگری دەكات لەڕۆڵی تەواوی مامۆستایانی زانكۆ.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستای زانكۆ و كادرانی زانكۆ لە پارێزگای دیوانیە كۆ بووەوە و لە پەراوێزی سەردانەكەی ڕۆژی شەممەی بۆ پارێزگاكە.
    ئاماژەی بۆ ئەوشەكردووە، كە سودانی گوێی لە پێشكەشكردنێك گرت لەسەر گرنگترین كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و كاركردنی زانكۆكانی پارێزگا و ڕوونیشیكردەوە كە پرۆگرامی وەزاری گرنگییەكی جیاوازی بە هەردوو كەرتی پەروەردە و خوێندن داوە.
    هەروەها سودانی خۆشحاڵیی حكومەتی دەرببڕی لەڕێگەی ڕێوشوێنەكانیەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی كەڕێگری دەكات لەڕۆڵی تەواوی مامۆستایانی زانكۆ چ لەزنجیرەی خوێندن چ لەكۆمەڵگەی ناوخۆدا.
    سەرۆك وەزیران داوای لەزانكۆ و ستافی ئەكادیمی كرد ستانداردی بەها بپارێزن و هاوتەریب لەگەڵ پێداویستییە زانستییەكانی زانكۆكاندا قەناعەتی خۆی دەرببڕی كە مامۆستای زانكۆ توانای پاراستنی كاریگەری بەهاكانی كۆمەڵگایان هەیە.
    هەروەك سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر گرنگیی زیاتر لەهەوڵی زیاتر كردەوە بۆ باشتركردنی ئاستی پلەبەندی زانكۆكانی عێراق لەسەر ئاستی جیهانی و بەرزكردنەوەی دەرهاویشتە زانستی و ناسەركەوتووییەكانیان و هاوتەریب لەگەڵ پێداویستییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانمان و پێشكەوتنی زانستی و مرۆیی.