6 كەس بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیركران

ئەمنی
  • 19-11-2022, 19:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ شەممە، دەستگیركردنی 6 تۆمەتباری ڕاگەیاند كە لە ناویاندا بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر و ساختەكاری بەڵگەنامەی فەرمی لە سامەڕا و ئەنبار و نەینەوا هەیە.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد لە دابەشكردنەكانی (هەواڵگری و ئەمنی) فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا و فیرقەكانی حەوتەم و فیرقەكانی شانزەم و بە هاوكاری هەواڵگریی، و هێزێكی لیوای ئەو سەركردانە بۆسەی توندیان دانا لە خاڵی پشكنینی سیندیە لە دەروازەی شاری سامەڕا و پردی قەیارە و لەقەزای قائیم كە بووە هۆی دەستگیركردنی 6 تۆمەتبار بە ماددە یاساییە جۆراوجۆرەكان لەوانە دەڵاڵێكی ماددە هۆشبەرەكان و ساختەكاری بەڵگەنامەی فەرمی.
    ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: تۆمەتبارەكان ڕادەستی لایەنی داواكار كراون.