عامری داوای بەهێزكردنی توانا جەنگییەكانی دەزگا ئەمنییەكان دەكات

ئەمنی
  • 19-11-2022, 19:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمرۆ شەممە، داوایكرد توانا جەنگیەكانی دەزگا ئەمنییەكان بەهێز بكرێت.
    عامری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە خەمێكی زۆرەوە ئەو هەواڵەمان پێگەیشت كە براكانمان لە لیوای عەلی ئەكبەر (سەلامی خوای لێبێت) ی حەشدی شەعبی كەوتونەتە بەر هێرشێكی تیرۆریستی لە ناوچەی حەمرین، شەهیدكردن و برینداربوونی كۆمەڵێك لە ڕۆڵەكان، بە سەرۆكایەتی شەهید ئەحمەد مەكسەد فەرماندەی فەوجی ئەشتەر و برینداربوونی عەلی كەریم حەسناوی یاریدەدەری فەرماندەی لیواكە.
    وتیشی: هەروەها نیگەرانییەكی زۆرمان هەبوو لە هەواڵی شەهیدبوونی براكانمان لە سوپای عێراق لە فیرقەی هەشتەمی كەركوك لە ئەنجامی ئەو كردەوە تیرۆریستییە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێمە وەك شانازی بە قارەمانێتیی جەنگاوەرەكان دەكەین لە هەموو دەزگا ئەمنییەكانی عێراق، لەخوای گەورە دەپارێینەوە شەهیدەكان بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بریندارەكانیش بە زویی چاككاتەوە.
    وتیشی: هیوادارین برایانی پەیوەندیدار بەتایبەتی ئەوانەی ئەركی سەركردایەتی و بەرپرسیارێتی جۆراوجۆریان پێسپێردراوە ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر و هەنگاوی زیاتر بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی تیرۆر و تیرۆریستان لەناودەبرێن، لەگەڵا بەهێزكردنی توانا جەنگییەكانی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكانی ئاسایشمان بۆ ئەوەی بتوانن سەركەوتنی كۆتایی و یەكلاكەرەوە بەدەست بهێنن، بە پشتیوانی خوای گەورە.