سودانی جەخت لە گرنگی یەكخستنی كاری نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران دەكاتەوە

سیاسی
  • 19-11-2022, 18:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە جەختی لەسەر گرنگیی یەكخستنی كاری نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ پارێزگای دیوانیە، چاویكەوت بەژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عێراق لە سنوری پارێزگاكە.
    لە كۆبوونەوەكەدا، سودانی جەختی لەسەر گرنگیی یەكخستنی كار لەنێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەراندا كردەوە، بۆ ئەوەی ڕەشنووسی ئەو یاسایانە دەربچن كە بەشداری دەكەن لە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیان و باشتركردنی دۆخی ژیانیان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: واقیعی ئابووری پارێزگای دیوانیە كە یەكێكە لە پارێزگا پێشەنگەكانی هەژاری و بێكاری، پێویستە هەوڵەكان بۆ باشتركردنی واقیعەكەی بگیرێتەبەر، بەپشتیوانیكردنی حكومەتی خۆجێی لەجێبەجێكردنی پلان و سیاسەتە پەرەپێدانەكانی و بەشێوەیەك كە پێداویستییە سەرەتاییەكانی خەڵكی پارێزگاكەی پێ چارەسەر بكات كە بەهۆی تێكچوونی خزمەتگوزاری و خراپی باری گوزەرانیانەوە گرفتی زۆریان بۆ دروست بووە.