ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی هەڵگرت

سیاسی
  • 19-11-2022, 18:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ شەممە، دانیشتنی خۆی كە بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەچوو، هەڵگرت.
    ئەنجومەنی نوێنەران ڕاپۆرتی یاسای دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێری ناوكی كۆتایی پێهێنا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پەرلەمان ڕاپۆرت و گفتوگۆكردنی پرۆژەیاسای دەستەی نیشتمانی بۆ یاساكانی ناوكی و تیشكی و كیمیایی و بایۆلۆجی تەواوكرد.
    ئەمرۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە.