بەغدا – INA
محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی لە بینای پارێزگای دیوانیە كرد، كە تەرخانكرابو بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكەدا، لە كۆبونەوەكەدا كە وەزیرانی تەندروستی و كشتوكاڵ، پارێزگاری دیوانیە، لە ژمارەیەك یاریدەدەری سكرتێری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و بەرپرسانی بەشە خزمەتگوزارییەكان ئامادەی بون
سەرۆك وەزیران رایگەیاند، بهرهنگاربونهوهی گهندهڵی كارگێڕی و دارایی له سهروی ئهولهویهتهكانمانهوه دادهنێین.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكیدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا محەمەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەكرد، "سەردانەكەمان بۆ پارێزگاری دیوانیە، پشتڕاستكردنەوەی پەیامی حكومەتە لە پەسەندكردنی ئەولەویەتەكانی كە لە پرۆگرامی وەزاریدا ڕامانگەیاندوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "كارە لەپێشینەكانمان ڕونن، لە دەستنیشانكردنی گرنگترین كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم گەلەكەمان لە هەمو پارێزگاكانەوە سەرچاوە دەگرێت، كە بوەتە هۆی زیادبونی ئازارەكانی هاوڵاتیان لە ئاستە جیاوازەكانی ژیان و خزمەتكردندا، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ دیدگای حكومەت بەرەو چاكسازی ئابوری و ناكرێت دوابخرێت، لەبەر ڕۆشنایی تێكچون و بێ كاریگەری ئەو كەرتە جیاوازانەی كە ئابوری دەبەنە پێشەوە، كە پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتیاری نوێنەرایەتی دەكەن، ناتوانین لەسەر سیاسەتی پشتبەستن بە نەوت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ بودجەی وڵات بەردەوام بین".
بە گوێرەی راگەیندراوەكە سودانی ئەوەشیخستەڕو، "ئێمە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی لە سەروی ئەولەویەتەكانمانەوە دادەنێین، بەو پێیەی ئەم دیاردەیە مەترسییەكی جددی لەسەر پلان و بەرنامە و سیاسەتە گشتییەكان دروستدەكات كە لەلایەن هەر حكومەتێكەوە جێبەجێدەكرێن، جا حكومەتی فیدڕاڵی بێت یان حكومەتە ناوخۆییەكان".
گوێبیستی ڕێگاكانی مردن دەبین، كە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە
ئەوەشی وت، "گوێبیستی ڕێگاكانی مردن دەبین، كە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش دۆخێكە كە دەبێت كۆتایی پێبێت، بونی زاراوەی رێگای مەرگ دەبێت كۆتایی دێت، لەوانەیە ئەو پڕۆژانە ئەولەویەتیان هەبێت، یان هەر پڕۆژەیەك كە دەركەوێت كە خزمەت بە گەورەترین توێژی هاوڵاتیان دەكات".