بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆكی دادگاكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ئەنجامدا، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە ئەوان بنەمای كۆنترۆڵكردنن لە بەڕێوەبردنی دادگاكاندا پەیڕو دەكەن.
وەزارەتی ناوخۆ، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا كە سەرۆكی دادگاكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی لەخۆگرتبوو، بە ئامادەبوونی هەریەكە لە بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی و سەرۆكی دادگای تەمیز."
شەمەری لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختی لە "گرنگی جێبەجێكردنی یاسا" كردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە "دادگاكان بنەمای كۆنترۆڵكردنن لە دامەزراوەكاندا".
جەختیشی لە "دوورخستنەوەی توندوتیژیكاران لە دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەكان" كردەوە، جەختی لەسەر "سەربەخۆیی كاركردن، هەروەها ڕێكخستنی هەڵمەتەكانی پەروەردەی یاسایی لەو بارەوە كردەوە".