بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران لە ناحیەی شنافیە لە پارێزگای دیوانیە كۆبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سودانی لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ ناحیەی شنافیە و ڕاگەیاندنی دەستپێكردنی كارەكانی فراوانكردنی پاڵاوگەی شنافیە، لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی ناحیەكە كۆبووەوە.