بەغداد/ INA
شاندێکی باڵای ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە گەیشتە پارێزگای کەرکوک بۆلێکۆڵینەوە لە ڕووداوە تیرۆریستیەکە.
وەزارەتی بەرگری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سوپاسالار و جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ گەیشتنە فیرقەی هەشتەم بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە تیرۆریستیەی کە ڕوویدا دژ بەیەکەیەکی سەربازی .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لێکۆڵینەوەلەڕووداوەکەدەستیپێکردووەوە ئەوانەش کە کەمتەرخەمن دەسگیرکران.