پارێزگاری کرکوک داوادەکات کە دووبارە هێزە ئەمنیەکان بڵاوەیان پێبکرێتەوە

ئەمنی
  • 19-11-2022, 14:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی لێژنەی باڵای ئەمنی و پارێزگاری کەرکوک ڕاکان جبوری ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەگرنگی زانی کە دووبارە هێزە ئەمنیەکان بڵاوەیان پێبکرێتەوە ئەویش پاش ئەو ڕووداوە تیرۆرێستیەی کە ڕوویدا.
    جبووری بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پارێزگای کەرکوک جەخت لەهەڵوێستی خۆی دەکاتەوە بۆ بڵاوەپێکردنەوەی هێزە ئەمنیەکان ئەویش بۆ ڕاگرتنی دزەکردنی تیرۆریستان .
    هەروەها وتی پاڵپشتی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ هێزەئەمنیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش ، جەختیشی لەوەکردەوەکە هێزەئەمنیەکان دەتوانن تۆڵە لەوتیرۆریستانە بکەنەوە کە ئەم کارەیان ئەنجامداوە.
    ئەمەو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک فەرمانی دا بە دەسگیرکردنی ئەفسەرێکی هەواڵگری سوپا بۆ لێپێچینەوە لە دزەکردنی ئەوتیرۆریستانە.