بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان دەستی پێكرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران دا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : حەلبوسی ڕێوشوێنی دانیشتنی ژمارە (11)ی كردووەتەوە.
كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ شەممە ڕاپۆرت و گفتوگۆ (خوێندنەوەی دووەم) لە ڕەشنووسی یاسای هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت، هەروەها ڕاپۆرت و گفتوگۆ (خوێندنەوەی دووەم) لە ڕەشنووسی هەمواری سێیەمی یاسای كۆلێژ ئیمامی گەورە لەخۆدەگرێت بەژمارە (19)ی ساڵی1997.
هەروەها لە خشتەكەدا ڕاپۆرت و گفتوگۆ (خوێندنەوەی دووەم)ی ڕەشنووسی یاسای دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ كۆنتڕۆڵی ئەتۆمی و تیشك و كیمیایی و بایۆلۆجی لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە ڕاپۆرت و گفتوگۆی (خوێندنەوەی دووەم) لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری سێیەم بۆ یاسای جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاودێری ژمارە 138ی ساڵی 1971، جگە لە باسە گشتیەكان.