بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە كە ئەنجومەنی وەزیران تەڕخانی دارایی زیادەبۆ پاڵاوگەی شنافیەپەسەند دەكات.
سودانی لەراگەیاندراوێكی ڤیدیۆیی لە ناوەوەی پاڵاوگەی شنافیە كە لەلایەن نووسینگەی میدیایی خۆیەوە بڵاوكراوەتەوە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە : پێویستی بە تەرخانكردن هەیە كە بە 675 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت بۆ پاڵاوگەی شنافیە، ئاماژەی بەوەشكرد : كە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وزەی وەزاری زیادكردن بۆ تەرخانكردنی گرێبەستە ئەسڵییەكە پەسەند دەكەن تا ئێمە لەبەردەم پڕۆژەیەكی یەكگرتوودا دەبین كە بەشدارە لە دەستەبەركردنی وەرگیراوەكانی نەوت بۆ پارێزگاری دیوانیە و پارێزگاكانی تر، و كەمكردنەوەی هاوردەكردنی وەرگیراوەكانی نەوت كە ملیارەها دۆلاری وڵاتەكەی تێدەچێت .
ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەی فراوانكردنی ئێستای پاڵاوگەكە بەهای 125 ملیۆن دۆلارە، هیوادارە یەكەكانی هایدرۆجینكردن و یەكە تەواوكەرەكان زیادبكرێت بۆ باشتركردنی بەنزین.
دووپاتیشی كردەوە : پڕۆژەكە هەلی كار بۆ خەڵكی پارێزگاكە دەڕەخسێنێت لە ماوەی بیناسازیدا، لە دوو هەزار بۆ پێنج هەزار، لە نێوان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ و دوای تەواوبوونی پڕۆژەكەش، 3 هەزار هەلی كاری هەمیشەیی دەبێت.
پێشتر ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستپێكردنی كارەكانی لەسەر پڕۆژەی فراوانكردنی پاڵاوگەی شنافیە ڕاگەیاند، كە سێ هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: كە سودانی دەستپێكردنی كاركردنی لەسەر پڕۆژەی فراوانكردنی پاڵاوگەی شنافیە لە پارێزگای دیوانیە ڕاگەیاند، لە یەكەم وێستگەكانی سەردانی پشكنینەكەی بۆ پارێزگای دیوانیە كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە پارێزگاكە.
سودانی دووپاتی كردەوە : بەگوێرەی بەیاننامەكە ئیرادەی حكومەت بۆ پەرەپێدانی كەرتی نەوت و تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی كە پێویستی هاووڵاتیان بۆ سووتەمەنی دابین دەكەن.