سودانی دەستپێكردنی كارەكانی پڕۆژەی فراوانكردنی پاڵاوگەی شنافیە ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 19-11-2022, 12:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستپێكردنی كاركردن لەسەر پڕۆژەی فراوانكردنی پاڵاوگەی شنافیە ڕاگەیاند، كە سێ هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : سودانی دەستپێكردنی كاركردنی لەسەر پڕۆژەی فراوانكردنی پاڵاوگەی شنافیە لە پارێزگای دیوانیە ڕاگەیاند و لە یەكەم وێستگەكانی سەردانی پشكنینەكەی بۆ پارێزگای دیوانیە كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە پارێزگاكە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە سودانی دووپاتی كردەوە ئیرادەی حكومەت بۆ پەرەپێدانی كەرتی نەوت و تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی كە پێویستی هاووڵاتیان بۆ سووتەمەنی دابین دەكەن.
    ئاماژەی بەوەدا : كە دیزاین بۆ فراوانكردنی پاڵاوگەی شنافیە دانراوە، كە توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكە لە 20 هەزار بەرمیلەوە لە ڕۆژێكدا بۆ 90 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا زیاد دەكات، ئەمە جگە لەوەی یەكەیەكی پاڵاوتە كە توانای 70 هەزار بەرمیلی هەیە لە ڕۆژێكدا، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئاڕاستە كرابوو كە بەرهەمهێنان لەگەڵ پێداویستییە ژینگەییەكان بگونجێت.
    ڕوونیشیكردەوە : ئەم زیادبوونە یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی هاوردەكردنی بەنزین و نەوتی غاز، هەروەها دابینكردنی بڕی زیادەی غازی شل و بەرهەمەكانی نەوتی سووتەمەنی، كە گەڕانەوەی ئابوری زۆریان هەیە و هەروەها پڕۆژەكە تا سێ هەزار هەلی كاریش دەڕەخسێنێت بۆ دامەزراندنی هێزی مرۆیی ناوخۆیی.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە مەراسیمی دەستپێكردنی پڕۆژەكە بۆ فراوانكردنی پڕۆژەكە، پارێزگاری دیوانیە و یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوگەكان ئامادەی بوون.