بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای دیوانیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە:محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای دیوانییەی كردووە بۆ بینینی خزمەتگوزاری و بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان.
پێشتر تیمی هەوڵی حكومەت سەردانی پارێزگاری دیوانییەیان كردبوو بۆ بینینی واقیعی خزمەتگوزارییەكەی، لەگەڵ بەرپرسەكانی ئەو شارە كۆیوونەوە بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ گرنگیدان بە واقیعی خزمەتگوزاری و باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەشی هاووڵاتیان دەكرێت .