هەولێر- INA
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق - یونامی پرسەی ئاراستەی قوربانییانی تەقینەوەكەی شاری سلێمانی كرد
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق یۆنامی راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق كەوت تێیدا ستایشی تیمەكانی بەرگری شارستانی و تەندروستی دەكات، كە دڵسۆزانە لە سەرەتایی رووداوەكەوە لە هەوڵدان بۆ رزگاركردنی بەركەوتووانی تەقینەوەكە.
هەروەها لە راگەیندراوكەی یۆنامی هاتووە "هەست و نزامان بۆ قوربانییانی ئەو تەقینەوە كارەساتبارەیە كە ژمارەیەكی زۆر تێیدا بوونە قوربانی؛ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو كەسانە دەكەین كە بەهۆی رووداوەكەوە گیانیان لەدەستدا و داواكارین لە خوای گەورە بریندارەكان بەزووترین کات چاكببنەوە."