بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گشتی ڕایگەیاند، ئەو ڕێگایەی لە پردی فەلەستینەوە بەرەو گۆڕەپانی قوڕتبە لە بەغدا دەهات دادەخات.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گشتی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بە ڕێنمایی بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی، لیوا (تاریق ئیسماعیل روبەیعی)، و بە هاوكاری لەگەڵ كادیرانی شارەوانی بەغدا، و دەربڕینی هاوكاری بۆ چاككردنەوە و ڕووپۆشكردنی ڕێگاوبانەكان، ڕێگاكە دەبڕدرێت بۆ هاتوچۆ كە لە پردی فەلەستینەوە بەرەو گۆڕەپانی قوڕتبە دەهات." بە مەبەستی كارەكانی ڕشتن و ڕووپۆشكردن كە لەلایەن بەشی پڕۆژەكانی شارەوانی بەغدا ئەنجامدرا .