سودانی جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان عێراق لەگەڵ ڕووسیا دەكاتەوە

سیاسی
  • 17-11-2022, 19:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ، پێزانینی عێراقی بۆ گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ ڕووسیا دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، " محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران پێشوازی لە ئێلبروس كۆتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران پێزانینی خۆی بۆ گرنگی پەیوەندییەكانی عێراق و ڕووسیا دەربڕی، هەروەها هەوڵی عێراق بۆ دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو گەلانی دۆست.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی ڕووسیا خواستی حكومەتەكەی دووپاتكردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هاوبەشی و هاریكاری لەگەڵ عێراق، هەروەها بەردەوامبوون لە پەیوەندییەكان لە چوارچێوە و بوارە جیاجیاكاندا بە شێوەیەك كە لە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا بێت.