بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی بنەماڵەی كۆچكردووی پەرلەمانتار ئارام ناجی بەڵتیەیان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاند: "لە میانی سەردانەكەی بۆ پارێزگاری دهۆك، حەلبوسی و عەبدوڵڵا سەردانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئارام ناجی بەڵتیی پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانیان كرد".
ئارام ناجی بەڵتی لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ لە ئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.