وەزیری ناوخۆ بڕیاری گواستنەوەی ئەفسەرانی دا بۆ بنكەكانی پۆلیس

ئەمنی
  • 17-11-2022, 19:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بڕیاری گواستنەوەی ئەفسەرانی بارەگای وەزارەت بۆ بنکەکانی پۆلیس کرد بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەمییە.
     لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بڕیاری دا بە گواستنەوەی ئەفسەرانی بارەگای وەزارەتەکەی، لە پلەی نەقیب یان خوارەوە بۆ بنکەکانی پۆلیس بۆ پڕکردنەوەی کەمییەکە."