تۆكیۆ – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، لە تۆكیۆ لەگەڵ وەفدێكی رێكخراوی بازرگانی دەرەوەی ژاپۆن، بەسەرۆكایەتی هیرو یوكی بەرێوەبەری كۆبویەوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند: عەبادی چاوی كەوت بە وەفدێكی رێكخراوی بازرگانی دەرەوەی ژاپۆن (جیترو). لە میانی دیدارەكەشدا گفتوگۆ سەبارەت هاتنی كۆمپانیاكانی ژاپۆن كرا بۆ عێراق بەمەبەستی كاركردنی و پێشكەشكردنی پرۆژە لەسەرجەم بوارەكاندا. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، عەبادی تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیا ژاپۆنییەكان دوای گواستنەوەی عێراق بۆ قۆناغی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە، دوای ئەو سەركەوتنەی بەسەر تیرۆریستانی داعش بەدەستیهێنا و تەواوی خاكەكەی رزگار كرد، عەبادی وتیشی چەند كۆمپانیایەكی ژاپۆنی لە عێراقدا كار دەكەن، وەك ئەو كۆمپانیایەی كە لە ئاوی بەسرە كاردەكات، گرنگیشە كۆمپانیا ژاپۆنییەكان بەردەوامبن لەكاركردن لە عێراق بەو پێیەی شارەزایی زۆریان لە بوارە جیاجیاكاندا هەیە.