سودانی رێنوێنی سەرجەم وەزارەتەكان كرد بۆ خێراكردنی تەواوكردنی مەرجەكانی بەرنامەی حكومەت

سیاسی
  • 17-11-2022, 17:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستی كردەوە كە سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی داوای ئاڕاستەی خێراكردنی تەواوكردنی مەرجەكانی بەرنامەی حكومەت كردووە.
    حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "سەرۆكوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی سەرجەم وەزارەتەكانی كرد بۆ تەواوكردنی پێداویستییەكانی بەرنامەی حكومەت بەپێی فۆڕمی ستاندارد لە پێنجشەممە، ١٧ی تشرینی دووەم وەك زۆرترین."
    ڕوونیشیكردەوە، "ئەو ڕێنماییە بریتی بوو لە پابەندبوون بەو كاتانەی لە خشتەی بڕگەكاندا ئاماژەی پێكراوە بۆ ئامادەكردن و بەدواداچوون بۆ بەرنامەی حكومەت، هەروەها هەماهەنگی بەردەوامی نێوان تیمە لاوەكییەكان و بەشی هەماهەنگی حكومەت و كاروباری هاووڵاتیان لە سكرتارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران".