بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، هەواڵگری سەربازی لە كەركوك و نەینەوا و ئەنبار شەش تۆمەتباری دەستگیركردووە كە تیرۆریستیان تێدایە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی بەشی هەواڵگری و ئەمنیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و فیرقەی دە و هەشتەم و شانزە، و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێك لە لیواكانی ئەو فەرماندەییانە، بۆسەی توند لە ناوچەكانی هەمان پارێزگاكان دانرابوو”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو بۆسەیانە بووە هۆی دەستگیركردنی (4) تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4ی تیرۆر لە قەزای ڕەمادی و قەزای داقوق و قەزای عانە هەروەها دوو تۆمەتبار بەبەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە موسڵ و عامریەی سەمود لە ئەنبار، و بەپێی پێویست ڕادەستی دەسەڵاتدارانی داواكار كران”.