سودانی و ستۆڵتنبێرگ بیروڕا لەبارەی بەهێزكردنی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق ئاڵوگۆڕ كرد

سیاسی
  • 17-11-2022, 17:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران و ینس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بۆچوونەكانیان سەبارەت بە بەهێزكردنی ئەركی ناتۆ لە عێراق تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ، ئەمڕۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە لایەن ئە ستۆڵتنبێرگ مینداری گشتی ناتۆ پێگەیشتووە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانی بانگەوازەكەدا باسیان لە بەهێزكردنی هاوكارییە ئەمنی و سەربازییەكانی نێوان وڵاتانی ناتۆ و عێراق كردووە، بەشێوەیەك كە بەشداربێت لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و كۆتاییهێنان بە پاشماوەكانی"، ئاماژەی بەوەشكرد، "هەردوولا ئاڵوگۆڕیان كردووە". بۆچوونەكان سەبارەت بە بەهێزكردنی ئەركی ناتۆ لە عێراق، لە چوارچێوەی پێشكەشكردنی ئامۆژگاری و پشتگیری ڕاهێنان بۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق، و ئاستی ئامادەیی و ئەدای كاركردنیان.