سەرۆكی كۆمار جەخت لەسەر كاركردن بۆ داخستنی دۆسێی كۆچبەران دەكاتەوە

سیاسی
  • 17-11-2022, 17:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆككۆماری كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال، جەختی لە گرنگی كاركردن بۆ داخستنی مەلەفی كۆچبەران كردەوە.
    لە راگەیندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە پەراوێزی كۆڕبەندی ڕۆژهەڵات بۆ ئاشتی و ئاسایش لە پارێزگای دهۆك بەڕێوەچوو چاوی كەوت بە مارك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
    سەرۆكی كۆمار ئاماژەی بە "ئاڵنگارییەكانی ئێستای بەردەم عێراق كرد كە گرنگترینیان پرسی ئاوە"، جەختیكردەوە "پێویستی لایەنە پەیوەندیدارەكان پشت بە دیالۆگی بنیاتنەر ببەستن بۆ گەیشتن بە چارەسەری سەركەوتوو كە پشكی ئاوی دادپەروەرانە بۆ هەر لایەنێك مسۆگەر بكات". 
    جەختیشی كردەوە، "كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان هاتووە، بەتایبەتی دروستكردنی قوتابخانە و زانكۆ و نەخۆشخانە و ڕێگاوبان، بە شێوەیەك كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەبێت و واقیعی ئابووری وڵات باشتر بكات".
    هەردوولا تاوتوێی "پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و بەریتانیا و ڕێگاكانی پەرەپێدانیانیان كرد.

    لە بەرامبەردا باڵیۆز ڕیچاردسۆن دووپاتی كردەوە، "توندی و خواستی جدی شانشینی یەكگرتوو بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە مێژووییەكانی لەگەڵ عێراق بۆ ئەوەی هەموو بوارەكان بگرێتەوە و بە شێوەیەك كە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست مسۆگەر بكات".