وەزیری سامانەكانی ئاو ڕێكارەكانی دامەزراندنی گرێبەست لە وەزارەت پەسەند دەكات

ناوخۆ
  • 17-11-2022, 17:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان، ڕێكارەكانی دامەزراندنی گرێبەست لە وەزارەت پەسەند كرد.
    وە وەزارەتی سامانە ئاوییەكان، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوە كردووە، كە " وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان ، عەون زیاب، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەت و پێكهاتەكانی ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی”.
    وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان ڕایگەیاند، "ئەو ڕێكارانە لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی سەرۆكی حكومەت، محەمەد شیاع سودانی دێت، بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی دانانی بەڵێندەران لەگەڵ وەزارەتەكان و ناردنیان بۆ وەزارەتی دارایی بۆ گواستنەوەیان بۆ هەمیشەیی". 
    ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزارەت هەموو ڕێكارەكانی دامەزراندنی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی نزیكەی شەش هەزار فەرنانبەر لە وەزارەت و پێكهاتەكانیدا بگرێتەوە".