سەرۆك كۆمار: كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستور چارەسەر دەكرێن

سیاسی
  • 17-11-2022, 13:49
  • +A -A

    بەغدا -INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید رایگەیاند، هیوادارە لایەنەكان بتوانن كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاوڵاتیان كاری لەپێشینە بێت، لەو چوارچێوەیەشدا بەگرنگی دەزانن كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەگوێرەی دەستور چارەسەر بكرێن.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، بەشداریی لە كۆڕبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتی و ئاسایش كرد كە لەلایەن زانكۆی ئەمریكییەوە لە پارێزگای دهۆك بەڕێوەچوو، 
    وتارێكی پێشكەش كرد و ئەوەشی خستەڕو، "پاراستنی ئارامی و ئاسایشی عێراق كاری لەپێشینەمان دەبێت و لەو چوارچێوەیەشدا هیوادارم بتوانین كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەین ،
    ئاماژەی بەوەشكرد، "دەبێت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەگوێرەی دەستور چارەسەر بكرێن، لەو چوارچێوەیەشدا پشتیوانی دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز دەكەین كە هەردو حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ داوای پەسەندكردنی دەكەن".
    سەرۆك كۆمار داواشیكرد پرسی ئاو جێگەی بایەخی حكومەت و هاوڵاتیان بێت و بەباشی بەڕێوەببرێت، لەم بارەیەوە وتی، سەرەرای ئەوەی جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بكرێن، لە هەمانكاتیشدا پرسی پاراستنی ئاو، ژینگە و گەرەنتیكردنی ئاسایشی ئاویش پێویستە كاریان بۆ بكرێت و جێگەی بایەخی دەوڵەت بن.