رومادی...هێزێك لە دەزگای دژە تیرۆر گەورە بەرپرسێكی داعش دەكوژێت

ئەمنی
  • 17-11-2022, 13:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كوژرانی ئەو بەرپرسەی بۆمبرێژكردن و شارەزا لە تەقەمەنی لە كەرتی رومادی ڕاگەیاند.
    لیوا یەحیا ڕەسووڵ عەبدوڵڵا وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاند: "بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، هێزە تایبەتەكانی دەزگای دژە تیرۆر بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەكانی، و بە بۆسەیەكی سەركەوتوو بەپێی زانیاری هەواڵگری، هێزێكی تایبەت دەزگای دژی تیرۆر ئەو كەسەیە كە بەرپرسی چەتەكانی تیرۆریستی داعشی بە ناوی حسێن محەمەد جاسم عیساوی كوشت كە نازناوی "ئەبو عیسا"ی لێنراوە، كە پۆستی بەرپرسیار لە بۆمب چاندن لە كەرتی ڕومادی .
    ئاماژەی بەوەشكرد، "تیرۆریستەكە هەوڵیدا خۆی بتەقێنێتەوە سەر مەفرەزەكانی ئەو دەزگایە، بەڵام خێرایی و لێهاتوویی پیاوانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان ڕێگریان لەوە كرد" ئاماژەی بەوەشكرد، "ئۆپەراسیۆنەكە لە بەیانی ئەمڕۆ لە بیابانی حومەیرە قەزای ڕەمادی ئەنجامدراوە".