بەغدا - INA - وەرد عەبدولئەمیر
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ڕایگەیاند، لیژنەیەكی هاوبەش بەدواداچوون بۆ ئاگركەوتنەوەكەی تێرمیناڵی نەینەوا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەكات.
جیهاد دیوان، وتەپێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: رێكارەكانی سەلامەتی لە فڕۆكەخانەی بەغدا لە ئاستێكی بەرزدایە
فڕۆكەوانی شارستانی: لیژنەیەكی هاوبەش بەدواداچوون بۆ ئاگركەوتنەوە لە تەلاری نەینەوا دەكەن،بۆیە هەریەكە لە بەڕێوەبەری دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی بەغدا و بەڕێوەبەرانی بەشەكان هەبوو بۆ لێكۆڵینەوە لەم رووداوە.
ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی لە فڕۆكەخانەكە كۆنترۆڵكرا و هیچ زیانێكی مرۆیی نەبووە، تەنها زیانی ماددی بەدوای خۆیەوە هێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لیژنەی لێكۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی پێكهێنراوە بۆ زانینی هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەكە"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ناتوانین هیچ لایەنێك لەم بابەتە تۆمەتبار بكەین، و چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەكەین”.
بۆ جاری دووەم لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاگر كەوتەوە ،ئاگر لە هۆڵی نەینەوای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتەوە و دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانراوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت".