بەغدا-INA
محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ ئاماژەدان بە گۆڕانكارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و پێگەی گرنگی ستراتیژی سیاسی عێراق، رایگەیاند، پێویستیان بە دیپلۆماسیەتێكی هۆشیارانەیە بۆ رووبەڕووبوونەوی ئالنگارییەكان.
حەلبوسی لە وتارێكیدا لە كۆڕبەندی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە دهۆك بەڕێوەچوو، كە ئاژانسی هەواڵی عێراق بەدوای لەێی وەرگرت: "هەڵكەوتەی ستراتیژی عێراق وایكرد هەمیشە ملكەچی فشارە دەرەكییە جۆراوجۆرەكان بێت". ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەمیشە عێراق پێویستە دۆخی ژێردەستەیی، بەكارهێنان یان سنوورداركردن قبوڵ نەكات".
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە وتارەكەیدا، باسی لە گۆڕانكارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و پرسە ئابووری و سیاسییەكان كرد.
حەلبوسی وتی: "بە هۆی پێگەی ستراتیژی وسیاسیانەی عێراق، بەردەوام رووبەڕووی گوشاری نێودەوڵەتی هەمەجۆر بووینەتەوە و هەمیشە لە مامەڵەكردن لەگەڵ دەوڵەتە گەورەكاندا بووە، هەر بۆیە پێویستیمان بە دیپلۆماسییەكی هۆشیارانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەكان هەیە و دەبێت هەوڵبدەین بە زووترین كات لەو بەربەستانە رزگارمان بێت".
حەلبووسی بە پێویستی زانی گرنگی بە ئازادی رادەربڕین بدرێت، كۆمەڵگە لەناو پرۆسەدا بەشداری پێبكرێت و باردودۆخی ژیانی هاووڵاتییان باشتر بكرێت، وتی: "چونكە ئەگەر ئەمانە نەكرێن، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی هەرهەڵدەداتەوە. پێویستە حكومەت و دەسەڵاتە خۆجێیەكان تەواوی هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی ئاستی ژیانی خەڵك بەرزبكرێتەوە".
حەلبووسی لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی، ئاسایش و ئابووری، دوو بنەمای سەرەكین بۆ پێشكەوتن و پەیوەندی دراوسێیەتی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی، وتی: "دەبێت ژینگەیەك بۆ كاری هاوبەش پێكبێنین".