سودانی ڕێنماییەكانی پەیوەست بە واقیعی خزمەتگوزارییەكان و پڕۆژە دواكەوتووەكان لە بەغدا دەردەكات

سیاسی
  • 17-11-2022, 11:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنچەشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران رێنماییەكانی پەیوەست بە دۆخی خزمەتگوزاری و پرۆژە دواكەوتووەكانی لە بەغدا دەكرد، هاوكان جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی بەهێڕۆدامی پاری گشتی بەپرسن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران سەرپەرشتی، كۆبوونەوەیەكی كرد كە پارێزگاری بەغدا، محەمەد جابر عەتا ، و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و سەرۆكی دەستەكان لە پارێزگا لەخۆگرتبوو، ئاماژە بەوە ش كرد كە پارێزگار لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، كورتەیەك لەبارەی كارەكانی پارێزگای بەغدا و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشی دەكات، گرنگترین كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم خزمەتگوزاری پێشكەش كرد". و پڕۆژەی وەبەرهێنان، و ڕێگری لە دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان لە جەرگەی بەغدا، هەروەها ئاماژەكردن بە گرنگترین پڕۆژەكانی داهاتوو كە پارێزگا بەنیازە لە ناوچەكانی ژێر بەرپرسیارێتیدا جێبەجێی بكات.
    سودانی جەختی لەوەش كردەوە، "پێویستی گۆڕینی دۆخی خزمەتگوزاریی ئێستای پارێزگاری بەغدا بەپێی دیدێكی نوێ، و ئەوەی ئەولەویەتەكان بەپێی پێویستی هاووڵاتیان ڕێكبخرێن، هەروەها گرنگیدان بە پرۆژە ژێرخانیەكان بە نوێنەرایەتی پڕۆژەكانی تەواو و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە". ئاماژەی بەوەشكرد، "كە هیچ پاساوێك بۆ دەزگاكانی خزمەتگوزاری پارێزگار بەغدا نییە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن گلەیی لە كەمیی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بكەن.
    سودانی ئاڕاستەی پێویستی داڕشتنی پلانی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بەپەلە بۆ هاووڵاتیانكرد.
    لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییە دواكەوتووەكان، هەروەها هۆكارەكانی دواكەوتنەكەش لەوانە پڕۆژەكانی دەروازەكانی بەغدا و نەخۆشخانە و قوتابخانەكان.
    سودانی جەختیشی كردەوە، "دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێن كە بەرپرسیارن لە بەهەدەردانی پارەی گشتی لەو پڕۆژانە"، جەختیشی لەوە كردەوە "حكومەت بەباشی ئاگاداری قەبارەی ئەو قەیران و گرفتانەیە كە هاووڵاتیان گلەیی لێدەكەن، هەروەها دەستنیشانكردنیشی هەیە شوێنە كەموكوڕییەكان، و بڕیارە چارەسەر بدۆزێتەوە، بەپێی پلانە تەكنیكییە باش لێكۆڵینەوەكراوەكان."