سودانی سەردانێكی لەناكاو بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجام دەدا

سیاسی
  • 17-11-2022, 11:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران سەردانێكی لەناكاوی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامدا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، " محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران سەردانێكی لەناكاوی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامدا بۆ ئەوەی هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵەكانی سەرنشینەكان بزانێت".
     بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ، لە بەرەبەیان، ئاگرێكی كوژاندەوە كە تێرمیناڵی دوو نهۆمی نەینەوا  لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەربوو، هاوكات دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی دووپاتیكردەوە كە خشتەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كاریگەری نەبووە بەهۆی ئاگرەكەوە.