سلێمانی ...پێشانگای كتێب كرایەوە

هونەر
  • 17-11-2022, 10:56
  • +A -A

    هەولێر ...INA
    بەسەرپەرشتی هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری ناوەند و هەرێمی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی دەستیپێكرد و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا ملیۆنان كتێب بەچەندەها ناونیشان دەخرێتە بەردیدەی خوێنەران.
    ئەمرۆ پێنج شەممە چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب بە چاودێریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق كرایەوە .
    لە پێشانگاكەدا، زیاتر لە 200 ناوەندی ناوخۆیی و بیانیی 20 وڵاتی جیاواز، ملیۆنان كتێب و سەدان هەزار ناونیشان بە زمانە جیاوازەكان نمایش كرد.