بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە، داوای لەئوسترالیا كرد وەبەرهێنان بكات لەدۆخی سەقامگیری لەعیراق بۆ كاراكردنی هاوكاری ئابووری و وەبەرهێنان و كاراكردنی لیژنەكانی دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات.
نووسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەندەلاوی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لەعیراق (پاولا كانلی) كردو گفتوگۆیان لەسەر كۆمەڵێك كێشە و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان كرد.
بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی تەئكیدیكردەوە، لە گرنگی رۆشتنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بۆ ئاستی پێشكەوتوو و وەبەرهێنان لەو سەقامگیرییەی كەعیراق پێیدا تێپەڕدەبێت بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی لەبواری كشتوكاڵی و پیشەسازی و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری، لەگەڵا داوای كاراكردنی ڕۆڵی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی عێراق و ئوسترالیا و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان بەغداو سیدنی بۆ گەیشتن بەبەرژەوەندییەكانی هەردوو گەل.
لە بەرامبەردا باڵێۆز پاولا كانلی پشتیوانی حكومەتی ئوسترالیای بۆ عێراق و خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكان لە هەموو ئاستەكان و گرنگی سەقامگیریی ستراتیژی عێراق بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە و جیهان دەرببڕی.