سەرۆك كۆمار: كۆدەنگییەكی نیشتمانی هەیە بۆ ئەوەی كاری لە پێشینە بۆ دۆسییەی ئاوارەكان بێت

سیاسی
  • 16-11-2022, 16:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال رەشید ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە كۆدەنگییەكی نیشتمانی هەیە بۆ ئەوەی كاری لە پێشینە بۆ دۆسییەی ئاوارەكان بێت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:  سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال رەشید ، رۆژی چوارشەممە ١٦ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢، لەگەڵ ئیڤان فائق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران و عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك كۆبۆوە و  تیایدا باسیان لە بارودۆخی ئاوارە و لێقەوماوان كرد كە لە كەمپەكاندا ژیان دەگوزەرێنن، جەختیشیان كردەوە لەسەر دابینكردنی پێداویستی بۆیان.
     لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: كە سەرۆك كۆمار ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئاگاداربون و چاودێریكردنی كەمپەكان، و تەئكیدی كردەوە لەسەر پێویستی خستنەگەری هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی ناوەند بۆ ئەوەی پشتیوانی هەرێم بن لەم بارەیەوە.
     سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشدا كە كۆدەنگییەكی نیشتمانی هەیە بۆ ئەوەی كاری لە پێشینە بۆ دۆسییەی ئاوارەكان بێت، هاوكات پێویستیی كۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتیەكانیانی دوپاتكردەوە لە ڕێگەی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی شارەكانیان بۆ ئەوەی ئاسانكاری بكرێت بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.