ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممە بڵاودەكاتەوە

سیاسی
  • 16-11-2022, 16:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕاگەیاند.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوو، كە دەكاتە 19ی تشرینی دووەم ، بریتیە لە راپۆرت و گفتوگۆكردنی (خوێندنەوەی دووەم) بۆ پرۆژەیاسای هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت، ڕاپۆرت و گفتوگۆی (خوێندنەوەی دووەم) ڕەشنووسی هەمواری سێیەمی یاسای كۆلێژی ئیمامی مەزن ژمارە (19) ی ساڵی 1997.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەروەها ئەم خشتەیە بریتیە لە راپۆرت و گفتوگۆ (خوێندنەوەی دووەم) لە پرۆژەیاسای دەستەی نیشتیمانی بۆ چاودێری ناوەكی و تیشكی و كیمیایی و بایۆلۆجی، ئەوە جگە لەڕاپۆرت و گفتوگۆكردنی (خوێندنەوەی دووەم) لەپڕۆژەیاسای هەمواركردنی سێیەمی یاسای جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاودێری ژمارە 138ی ساڵی 1971، لەگەڵا گفتوگۆی گشتیی.