بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جەیمس كلیڤەڕ لی وەزیری دەروەی بەریتانیا ئەمڕۆ چوار شەممە، تەئكیدییان لە هاوكاری بنیاتنەر لە نێوان عێراق و بەریتانیا كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە جەیمس كلیڤەڕ لی وەزیری دەروەی بەریتانیا پێگەیشت.
ئاشكراشیكرد: لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان هەردوو وڵات باسكران و جەخت لەسەر هاوكاری بیناتنەر كراوە لەبەر رۆشنایی هاوبەشی بەردەوامی نێوان عێراق و بەریتانیا بەشێوەیەكی لەخزمەتی بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی دۆست دابێت.
هەروەها ئاماژە بەرۆڵی پێشەنگی عێراق لەناوچەكە و هەوڵەكانی بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆردرا و تەكید لەسەر پێگیربوونی حكومەتی بەریتانیا كرایەوە بۆ پشتگیریكردنی بەردەوامی حكومەتی عێراق لەبوارەكانی ئابووری و ئەمنی و رووبەربەرووبوونەوەی تیرۆر و بوارە نوێیەكانی وزە و وەبەرهێنان و بەرنگاربوونەوەی كاریگەریەكانی كەشوهەوا.