هەواڵگری سەربازی هەوڵی 3 تیرۆریست بۆ چونە ناو رومادی هەڵوەشاندەوە

ئەمنی
  • 16-11-2022, 15:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ چوارشەممە، هەڵوەشاندنەوەی هەوڵی سێ تیرۆریست بۆ چونە ناو شاری ڕومادی هەڵوەشاندەوە.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری و ئەمنی بەشی دەیەم و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری و هێزێك لە لیوای سی و هەشت و مەفرەزەیەك لە دەزگای هەواڵگریی ڕومادی و بەشی دژە تیرۆر، كەمینێكی توند لە خاڵی پشكنینی شەهید ئەحمەد سەداك و ناوچەی تەرابشا دانرا.
    ئەوەشی خستەڕوو: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستگیركردنی ئەو سێ تیرۆریستەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4) تیرۆریزم ئەنجام دراوە و ڕادەستی لایەنی داواكراو كراوە.