سودانی ڕێنمایی دەكات قەرەبووی سەرجەمی جوتیاران سفر بكرێتەوە

سیاسی
  • 16-11-2022, 15:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیاند: لەسەر ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران قەرەبووكردنەوەی جوتیارانی ئەلشەلب سەرجەم موستەحەقاتەكانیان سفر دەكرێتەوە، هاوكات پێشنیازی دەركردنی یاسای ئاسایشی كۆمەڵایەتی و كاراكردنی پیشەسازییەكان دەكات و داوای گۆڕینی سیستمی ئاودێری لە ڕووكەشییەوە بۆ داخستن كردووە.
    گوتەبێژی وەزارەت حەمید نایف بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد بۆ ئەم ساڵ بە بڕی 120 ملیار دینار قەرەبووی سەرجەمی جوتیاران بكاتەوە و هەموو قەرەبووەكان سفر بكرێتەوە، ئاماژەی بەوەدا: پلانی داهاتووی وەزارەت لە ناو بودجەدا ئەوەیە بە زووترین كات بەبێ هیچ دواخستنێك پارەی جوتیاران بدرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزارەتەكە بە ڕێژەی 70٪ هاوكاری جوتیارانی كردووە بۆ تۆ و  50٪ بۆ پەینەكان و وتیشی: ئەمە نیشانەی باشە بۆ حكومەتی سودانی بۆ پشتگیریكردنی كەرتی كشتوكاڵی.
    جەختیشیكردەوە كە كشتوكاڵ یەكێكە لەكەرتە گرنگەكانی عێراق و 60٪ ی عێراقییەكان كۆمەڵگەیەكی لادێیین كە كەرتی پەلەوەر و ئاژەڵداری و جووتیاریی و ڤێتێرنەری  لەخۆدەگرێت.