بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ چوارشەممە گەیشتە پارێزگای دهۆك.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار گەیشتە پارێزگای دهۆك و لەلایەن پارێزگاری دهۆك عەلی تەتەر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای پارێزگاكەوە پێشوازی لێكرا.
ئاشكراشیكرد: بڕیارە سەرۆك كۆمار لە سەردانەیەكیدا بۆ دهۆك چەندین دیدار و چالاكی ئەنجام بدات.