بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە، هەڵوەشانەوەی بەرپرسی پاڵپشتی لۆجستی داعشی لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەمەبەستی وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆرو بەدواداچوونی ئەندامەكانی، شانەی ئەركی هەواڵگریی تایبەت بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا ئۆپەراسیۆنێكی ئەنجامدا، و تونرا ئەندامێكی چەتە تیرۆریستییەكان دەستگیربكرێت كە فەرمانی دادوەریی لەسەر دەرچووە بەپێی ماددەی (1/4ی تێرۆر).
ئاشكراشیكرد: تیرۆریستەكە پاسەوانی بەرپرسی باشوری نەینەوای بەناوی (پارێزگای دیجلە) بوو پێش ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاری و لە ئێستادا بەرپرسی پاڵپشتی لۆجستی و گواستنەوەی شانە نوستوەكانە بۆ باشووری پارێزگای نەینەوا دادەنرێت.
ئاشكراشیكرد: ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی نەینەوا ئەنجام دراوە، و ئاماژەی بەوەشدا: تیرۆریستەكە بە شێوەیەكی بنەڕەتی ڕادەستی لایەنی داواكراو كراوە.