بەغداد - INA
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریق روكن قەیس ئەلمحەمەداوی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: دوو چەتەی داعش لە كەركوك كوژراون.
ئەلحەممەداوی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: چەتەی تیرۆریست لە چەمی قوڕیچای لە پارێزگای كەركوك بكوژن.
جەختیشی كردەوە: كە یەكە قارەمانەكان هێشتا بەردەوامن لە ڕاپەڕاندنی ئەركی خۆیان بە گشتی بۆ ڕاوەدونانی چەتە تیرۆریستییە تێكشكێنراوەكان.
وتیشی: چەك و كەلوپەل و چەند بەڵگەنامەیەك دەستی بەسەردا گیراوە.