وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی دژی تەقەكەرە هەڕەمەكیەكان دەردەكات

ئەمنی
  • 16-11-2022, 12:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێنمایی دەركردووە دژی تەقەكەرانی هەڕەمەكی.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عەبدولئەمیر ئەلشەمری وەزیری ناوخۆ سەردانی بەڕێوبەرایەتی نەجدەی كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەشەكان كۆبووەوە.
    شەمەری جەختیكردەوە: ئاسایش لە ڕێگەی چالاكی و ڕۆڵی هاوكاری و گرنگیدان بە وەڵامدانەوەی خێرا و دەستبەجێی بانگەوازی هاوڵاتیان بەدی دێت، وتیشی: پێویستی بە خێرایی جوڵە و بڵاوكردنەوەی ئێشكگری رزگاركردن و كاركردن بۆ ئامادەكردنی ئۆتۆمبیلەكان و دروستكردنی یەكەی ڕزگاركردن و دابینكردنی پاڵپشتی پێویست بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.
    راشیگەیاند: ڕێوشوێنی یاسایی پێویست و خێرا بگرنەبەر دژی تەقەكەرەكان و دەستگیریان بكەن و روبەرویی دادگایان بكەنەوە.