چەتەیەكی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە میسان دەستگیركرا

ئەمنی
  • 16-11-2022, 12:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی چەتەیەكی بازرگانیكردن بەمرۆڤ لەپارێزگای میسان ڕاگەیاند.
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی چەتەیەكی بازرگانی بە مرۆڤ لە پارێزگای میسان دەستگیر كرد دوای بۆسەیەكی توند.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە:ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی ئەو چەتە تاوانبارە گیراوەتەبەر.