بانكی ڕافیدەین تەئكید لە بەردەوامی قەرز بۆ نۆژەنكردنەوەو دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون دەكاتەوە

ئابوری
  • 16-11-2022, 10:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ چوارشەممە، بەردەوامبوونی پێدانی قەرز بۆ نۆژەنكردنەوەو ئاوەدانكردنەوەی خانوو و یەكەی نیشتەجێبوون و دروستكردنی بینا ڕایگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لقەكانی بانك لەبەغداو پارێزگاكان بەردەوامن لەكارەكانیان لەڕێگەی پێدانی قەرز بۆ ئاوەدانكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون و دروستكردنی بەبڕی 50 ملیۆن دینار.
    ئەوەشی خستەڕوو: ئەو قەرزەی 50 ملیۆن دینارە بریتییە لە نۆژەنكردنەوە یان چاككردنەوە یان دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان و خانەنشینان و لە یەك پارەدا دەبێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ماوەی دانەوەی قەرزەكە تا 10 ساڵ و بە ڕێژەی قازانجی لەسەدا پێنج.