بەغداد_ INA
به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی چواره‌می ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد و تێدا ره‌وشی گشتی وڵات وئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ژیانی هاوڵاتیان و بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ركرا وچه‌ندین بڕیاریش وه‌رگیران.
سه‌باره‌ت پشتگیری حكومه‌ت بۆ میوانداریكردنی قاره‌مانی 25ی كه‌نداو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌پارێزگای به‌سرا له‌سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
ـ قه‌رزكردنی یه‌كێـتی تۆپیپێی عێراق گۆژمه‌ی (33) ملیون دۆڵار له‌بانكی بازرگانی عێراقی (TBI) و ئه‌م گۆژمه له‌ناو پرۆژه یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 دابین ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی قاره‌مانی جامی كه‌نداوی 25ی عه‌ره‌بی و بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقیش هه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌به‌گونجاو ده‌بێنێت گرێبه‌ست بكات.
له‌بواری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تیش به‌مه‌به‌ستی وردبینكردن له‌ئاماناتی باج و گۆمركه‌كان له‌دوای ئاشكرابوونی دزیه‌ك له‌گۆژمه‌یه‌كی پاره‌ی ته‌ئمیناتی باجه‌كان له‌پێش مانگێك، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربری له‌سه‌ر راسپارده‌كردنی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وپێدانی ده‌سه‌ڵاتی گرێبه‌س له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری وردبینی، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وردبینی له‌گه‌رنتیه‌كانی باج و گومركه‌كان به‌جیا له‌مادده‌ی 3ی رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت. ووه‌زاره‌تی پلاندانان ئه‌م پرۆژه وه‌كو ته‌واوكه‌ری پرۆژه‌یه‌كی دیكه له ناو پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ساڵی 2023ی داده‌نێت.
سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی ته‌ندروستی، له‌به‌ر رۆشنایی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌م ولده‌ست بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه‌نه‌خۆشخانه‌ی كازمییه له‌به‌ر ده‌ناڵێت، و به‌رێزیان به‌خۆی ده‌ست نیشانیكردووه له‌كاتی سه‌ردانه له‌ناكاوه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ راسپارده‌كانی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابینكردن وپشتگیریكردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربری له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
ـ راسپارده‌كردنی پارێزگاری به‌غدا وپێدانی ده‌سه‌ڵاتی دابینكردنی گۆژمه‌ی 3 ملیار دینار، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌غدا و 3 ملیار دینار بۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ره‌سافه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكای نه‌خۆشخانه‌كان كه‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌پاره‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی په‌ترۆدۆڵار دیار ده‌كات، یان له‌ده‌روازه سنووریه‌كان له‌به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌یاسایی پشتگیریكردی فریاكه‌وتنی ژماره ( 2ی ساڵی 2022) و به‌ده‌ركردنی بڕگه‌ی (3)ی رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومی ژماره (2ی ساڵی 2014) له‌گه‌ڵ دیاركردنی كاتی پێدانی ئه‌م پشتگیریه‌ی دارایی كه‌نابێت له‌ده رۆژی كاركردن زیاتر بێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامبو له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی بابه‌تكانی دیكه‌ی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی دا:
یه‌كه‌م/ داواكردن له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌پێی:
1ـ كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسایی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رپێچه نیشته‌جێیه‌كان كه‌به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران 288 له‌ساڵی 2017 ده‌رچووه.
2ـ كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسایی ئه‌نجوومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه‌به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران 377 له‌ساڵی 2019 ده‌رچووه.
3ـ كشاندنه‌وه‌ی لیستی باڵیۆزه‌كان.
4ـ راسپارده‌كردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وپێدانی ده‌سه‌ڵاتی كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه یاساكان له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
5ـ كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسایی هه‌مواركراوی كۆمپانیه‌كانی ژماره 21ی ساڵی 1997.
6ـ كشاندنه‌وه‌ی یاسایی هه‌مواكراوی یه‌كه‌می یاسایی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراقی ژماره 4ی ساڵی 2018.
7ـ كشاندنه‌وه‌ی یاسایی خزمه‌تی ئاڵا.
8ـ كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی یاسایی هه‌مواركراوی دووه‌می یاسایی رێگا گشتییه‌كانی ژماره 35ی ساڵی 2002.
9ـ كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسایی خزمه‌تی مه‌ده‌نی فیدراڵی.
دووه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسایی كۆمپانیه‌كانی ئه‌منی تایبه‌ت ژماره (52)ی ساڵی 2017، كه‌ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی بۆی كردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه، به‌پشت به‌ستنی به‌حوكمه‌كانی هه‌ر دوو مادده‌ی (61/ یبه‌ندی یه‌كه‌م و 80/ به‌ندی دووه‌م) له‌ده‌ستوور، وتێبینیه‌كانی هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كاتی دانیشتنی و له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تۆماریكردووه.
سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
1ـ وه‌زاره‌تی پلاندانان پرۆژه‌ی ئاوی خزر و ده‌راجی بۆ ئه‌م ساڵ له‌ناو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ و شاره‌وانی و ئه‌شغالی گشتی دایده‌نێت.
2ـ وه‌زاره‌تی دارایی رێكه‌وتنی ته‌مویلكردنی له‌نێوان بانكی گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانی و حكومه‌تی عیراقی له‌زووترین كاتدا واژۆ ده‌كات و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش گۆژمه‌ی به‌شداری حكومه‌تی عێراق له‌پرۆژه‌ی ناوبرا له‌بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه دابین ده‌كه‌ن كه‌هاوسانه له‌گه‌ڵ (15000000) یۆرۆ ته‌نها پانزده هه‌زار یۆرۆ.
چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ده‌رخستنی سیسته‌می (ساڵی 2022) سیسته‌می هه‌مواركراوی یه‌كه‌م له‌سیسته‌می بلۆككردنی پاره‌ی تیرۆرستان (5ی ساڵی 2016) به‌پشت به‌ستنی به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (80)ی ده‌ستوور و ماده‌ی (22)ی یاسایی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پشتگیریكردنی تیرۆر(39ی ساڵی 2015) له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینیه‌كانی هه‌ندێ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كاتی دانیشتن كه‌تێدا له‌لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تۆماركراون.
پێنجه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر:
ـ لێخۆشبوو‌ن و ته‌نازول كردن له‌وه‌رگرتنی پاره‌ی تابلۆیه‌كانی هاتوچووی بارهه‌ڵگره‌كان كه‌ژماره‌یان (33) بارهه‌ڵگره و هاورده‌كراون بۆ دیوانی وه‌قفی شیعی/ عه‌ته‌به‌ی پیرۆزی عه‌باسی كه‌به‌تێر وته‌سه‌لی له‌ناو خشته‌ی هاوپێچی نووسراوی عه‌ته‌به باسكراون به‌ژماره‌ی نوسراو (635)، له‌رێكه‌وتی 14ی ئابی 2022، له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره (68، و237 ساڵی 2016) داهاتووه به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (46)ی یاسایی كارگێری دارایی فیدراڵێ ژماره(6)ی ساڵی 2019 و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی (28 ی ساڵی 2020).
شه‌شه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی (1)ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره (345ی ساڵی 2012) سه‌باره‌ت به‌رسپارده‌كانی لیژنه‌یه‌ك كه‌پیوه‌ر و میكانیزمه‌كان بۆ دیاركردنی زه‌ویه‌كانی كشتوكاڵی داناون ئه‌وانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه له‌ئه‌نجامی باران بارینی به‌خۆر و لافاوه‌كان كه‌به‌م شێوه‌یه بێت:
ـ بڕیاردان له‌سه‌ر زیانه‌كانی باران بارین له‌پارێزگاكان ( به‌سرا، وموسه‌ننا و دیالا و ئه‌نبار و واست) كه‌ئاگاداری له‌سه‌ر دراوه به‌نوسراوێكی كشتوكاڵی ژماره (20945) له‌رێكه‌وتی 18ی ئابی 2012، كه‌پێویسته لیژنه لاوه‌كییه‌كان له‌پارێزگاكانی ناوبراوبه‌رپرسیاری له‌به‌رامبه‌ر راست و دروستی زانیاریه‌كانی سه‌رباره‌ت به‌لیستی زیانه‌كان هه‌ڵگرن و پاره‌ش له‌چوار پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2023 ته‌رخان ده‌كرێت، ده‌بێت به‌یاداشتێكی په‌سه‌نكراو له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵی پارێزگا و به‌رێوبه‌ری به‌شی دارایی وبه‌رێوبه‌ری وردبینی پارێزگا و ئه‌وه‌ی پارێزگار به‌خۆی وردبینی بۆی كردووه ( ناوی سێیانی، جۆری زیان، وتێبینیه‌كانی وردبینی بۆ كرا‌و و به‌چاپكراوی).
هه‌فته‌م/ په‌له‌نه‌كردن له‌جێبه‌جێكردنی برگه‌ی( پێنجه‌م) له‌راسپارده‌كانی لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی (26ی ساڵی 2020)ی تایبه‌ت به‌پێش كێش كردنی پشتگیری بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان ( گه‌نم و جۆ و برنج و گه‌نم شام) بۆ وه‌رزی كشتوكاڵی ئێستا سه‌باره‌ت به‌كارهێنانی ته‌كنیكیه‌كانی هاوچه‌رخی ئاودێری وپێش كێش كردنی پشتگیری كشتوكاڵی به‌رێژه‌ی 50% بۆ كیمیا و 70% بۆ به‌نه‌تۆ و 100% بۆ ئافاته‌كان له(كیسه‌له و سنك وپێشوله‌كان..هتد) به‌پێی داواكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، به‌هۆی نه‌بوونی سیسته‌می ئاودانی رشاندنی پێویست كه‌به‌شی هه‌موو زه‌ویه‌كانی كشتوكاڵی به‌رهه‌مه ستراتیژیه‌كان بكات.