بەغداد/ INA
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەنووسێنگەکەی خۆی لەبەغداد جەختی لەوەکردەوە کەعێڕاق ڕۆڵی بەهێزی خۆی لەناوچەکەدا بەدەست هێناوەتەوە.
نووسنینگەی ڕاگەیاندنی عامری لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە عامری لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی سوید لەبەغداد جیسێکا سفاردستڕوم وپێکەوە
چەند دۆسیەیەکیان تاوتوێکرد لەوانە کاروباری
عێڕاقیەکان لەسوید.
عامڕی لەمیانەی دیدارەکەدا سوپاسی حکومەتی سویدی کرد بۆ ئەو هاوکاریەی پێشکەش بە پەنابەرانی عێڕاقی کراوەلەسوید ، جەختیشی کردەوەلە عێڕاق بەرەنگاری چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە لەسەرئاستی دەرەکی وناوخۆ بەڵام بنەمای زاڵبونی هەیە بەسەریاندا.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی سوید جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی گرنگی دەدات بە
سەقامگیری عێڕاق لەڕووی سیاسی و ئەمنیەوەوپاڵپشتیش لە سەروەری نیشتیمانی عێڕاق دەکات.