سودانی فەرمان دەدات بە تەواوکردنی لیستی ناوی گرێبەستەکان بەمەبەستی دامەزراندنیان

سیاسی
  • 15-11-2022, 19:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرجەم وەزارەتەکانی ئاڕاستەکرد بە ئامادەکردنی لیستی ناوەکانی گرێبەستەکان بۆ دامەزراندنیان.
    وتەبێژی وەزارەتی کارەبا احمد موسا بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزیری کارەبا لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوە کرد کە لیستی گرێبەستەکانی تەواوکردووە ، وتیشی وەزارەتەکەمان دەسپێشخەربووە لە ئامادەکردنی خشتەکان و ڕۆژی یەکشەممەی پێشووش ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران
    گرنگەیەکی بێوێنەی بەم مەسەلەیەداوە و فەرمانی دەرکرد بۆ سەرجەم وەزارەتەکان بە
    وەی کە لیستەکان تەواوبکرێن و ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بخرێنە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.